نەوتی کەرکوک بۆ بەندەری جەیھانی تورکی رادەگیرێت

ھەناردەی نەوتی کەرکوک بۆ بەندەری جیھانی تورکی رادەگیرێت. 
سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای نەوتی باکوور رایگەیاند بەھۆی ھێرش و پەلاماری تیرۆریستان جارێکی تر ھەناردەکردنی نەوت لە کەرکوکەوە بەرەو بەندەری جیھانی تورکی وەستایەوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەدا کە، بەھۆی پەلامارێکی تیرۆریستیەوە کە کراوەتە سەر ھێڵێکی گوستنەوەی نەوت لەناوچەی ئەلبو جەحش-ی سەر بەپارێزگای نەینەوا ھەناردەکردنی نەوت لە کێڵگە نەوتیەکانی کەرکوکەوە بەرەو بەندەری جیھانی تورکی وەستاوەتەوە، راشیگەیاند:  تیرۆریستان بەردەوام ناوچەیەکی سنوری پارێزگای نەینەوا دەکەنە ئامانج کە بەدرێژایی ٢٠ کیلۆ مەترەو ناوچەکە بەناوی ٢١٠-٢٣٠ ناسراوەو تیرۆریستان پەلامارەکانیان لەو ناوچەیەدا چرکردۆتەوە.
سەرچاوەکەی کۆمپانیای نەوتی باکوور ئەوەشی وت کە، دەزگا ئەمنیەکانی حکومەتی فیدراڵ لە پۆلیس و سوپاش توانای پاراستنی ئەو ناوچەیەیان نییەو ئەوەش بۆشایی خوڵقاندوە بۆ تیرۆریستان کە پەلاماری بۆریە نەوتیەکانی ناوچەکە بدەن.