” ئابوری عێراق بەهێز دەبێت و توركیا بەرەو لاوازبون دەروات “

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رایگەیاند، ئابوری ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەشەش مانگی دووەمی ساڵدا بەشێوەیەكی خاوتر گەشەدەكات زیاتر لەوەی كە چاوەڕوانی لێدەكرا.
پسپۆڕانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ئاماژەیان بەوەكردووە، بەگوێرەی ئەو ئاماژانەی هەن، ئابوری ئەمریكا بەشێوەیەكی لەسەرخۆ گەشەدەكات لەشەش مانگی دووەمی ساڵدا.
بەڵام لەبارەی عێراقەوە، سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پێیوایە، بەمزووانە عێراق دەبێتە یەكێك لە وڵاتە بەرهەمێنەرە گەورەكانی جیهان لەبواری نەوتدا.
سندوقی دراو تەئكیدی لەوەكردووە، ئەگەر هەندێك رۆتینی ئیداریی و بەربەست نەبوایە لەبەردەم وەبەرهێناندا، عێراق دەبووە دیارترین وڵات كە دەست بەسەر بازاڕی نەوتی جیهاندا بگرێت.
هەر لەبارەی ئابوری وڵاتانەوە، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، ئابوری بەریتانیا لەشەش مانگی دووەمی ساڵدا بەشێوەیەكی بەرچاو گەشەدەكات.
بەڵام ئابوری توركیا بەرەو لاوازی دەڕوات و بەوتەی محەمەد شیمشەك وەزیری دارایی توركیا، حكومەتی ئەنكەر بەئەو ئامانجە ئابوریانە دەخشێنێتەوە كە لەئێستاوە تا ساڵی 2023 دایناون.