عێراق،یەكەمین وڵاتە لە هاوردەكردنی دانەوێڵەدا

بریاڕه‌ عێراق بڕی‌ سێ‌ ملیۆن تۆن دانه‌وێڵه‌ له‌وڵاتی‌ فه‌ره‌نساوه‌ هاورده‌ بكات، به‌مه‌ش عێراق ده‌بێت به‌یه‌كه‌م وڵات له‌هاورده‌كردنی‌ دانه‌وێڵه‌.
سایتی‌ شه‌فه‌ق نیوز بڵاویكرده‌وه‌، به‌رپرسێكی‌ عێراقی‌ ڕایگه‌یاندووه‌، عێراق دانه‌وێڵه‌ له‌فه‌ره‌نساوه‌ هاورده‌ ده‌كات كه‌ بڕه‌كه‌ی‌ به‌سێ‌ ملیۆن تۆن دانه‌وێڵه‌ مه‌زه‌نده‌ كراوه‌، زۆرینه‌ی‌ ئه‌و بڕه‌ دانه‌وێڵه‌یه‌ش بۆ دابینكردنی‌ بڕه‌ خۆراكی‌ مانگانه‌ به‌كارده‌هێنرێت.
پێشتر وه‌فدێكی‌ عێراق سه‌ردانی‌ وڵاتی‌ فه‌ره‌نسایان كرد، بۆ ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر هاورده‌ كردنی‌ دانه‌وێڵه‌ له‌وڵاتی‌ فه‌ره‌نساوه‌، بڕیاره‌ كاروانێك له‌و دانه‌وێڵه‌یه‌ به‌مزوانه‌ بگاته‌ عێراق.