مادۆنا گۆرانی بۆ كچە پاكستانییەك دەڵێت

گۆرانیبێژی
بەنێوبانگی جیهانی، مادۆنا، یە‌كێك لە‌ گۆرانییە‌كانی پێشكەشی كچە‌ پاكستانی مالالا
یوسف كرد.

دوای ئەوەی
چە‌كدارە‌كانی تاڵیبان، بەهۆی چالاكییە‌كانی‌ لە‌ بواری مافی مرۆڤ و بە‌تایبە‌تیش خە‌باتكردنی
لە‌پێناو مافی كچان بۆ خوێندن، تە‌قە‌یان لە كچە پاكستانی مالالا یوسف كرد كە ئێستا
لە نەخۆشخانەیەو ژیانی لەمەترسیدایە. گۆرانیبێژی بەنێوبانگی جیهانی مادۆنا ئاهە‌نگێكی
لە‌ لۆس ئە‌نجلس ساز كردو گۆرانییەكی تازەی خۆی پێشكە‌شی ئەو كچە‌ پاكستانییە كرد و
گوتی “ئە‌و رووداوە‌ منی هێنایە‌ گریان، داوادەكەم پشتگیری لە خوێندن بكە‌ن، پشتگیری
لە ژنان بكە‌ن”.