نرخی نەوتی خاو لە بەرزبوونەوەدایە

نرخی نەوتی خاو لە بەرزبوونەوەدایە، كۆبوونەوە چاوەڕوانكراوەكەی ئۆپیك پڵەس بە هۆكاری بەرزبوونەوەكە دەزاندرێت.

بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە 31ی ئازار، لەكاتی ئامادەكردنی ئەم هەواڵە، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەرامبەرە بە 64 دۆلار و 56 سەنت و هێماكەی بە سەوزی ماوەتەوە.

هەروەها نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەكساس (ئەمریكا) یەك بەرمیلی بەرامبەرەبە بە 60 دۆلار و 96 سەنت و هێماكەی سەوزە.

بڕیارە سبەی ئۆپیك پڵەس كۆببێتەوە و چاوەڕوان دەكرێت درێژە بە پلانی كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بدرێت، ئەوەش بە هۆكاری گەشانەوەی نرخی نەوتی خاو دادەنرێت، وەك ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاماژەی پێكردووە.