نرخی نەوت بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبوویەوە


سەرەڕای ئەوەی خستنەوە سەر ڕێگەی کەشتییەکەی نۆکەندی سوێس نرخی نەوتی دابەزاند، ئەمڕۆ جارێکی دیکە نرخی نەوت بەرزبوویەوە و خاوی برێنت گەیشتە 64 دۆلار و 80 سەنت.

دوێنێ دوای هەفتەیەک لە داخستنی نۆکەندی سوێس و ڕێڕەوێکی سەرەکی بازرگانی گواستنەوەی نەوت، کەشتییەکە ڕێککرایەوە بۆ جوڵە، ئەم هەواڵە نرخی نەوتی دابەزند و بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە 63 دۆلار و 28سەنت.

لە ماوەی یەک ڕۆژدا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە 65 دۆلار و پێنج سەنت، مامەڵەی پێوەکرا کە بەراورد بە دوێنێ دووشەممە، نزیکەى دوو دۆلار نرخی نەوت بەرزبۆتەوە.

نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانى جیهاندا بە 61 دۆلار و 63 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەى دوو دۆلار  بەرزبۆتەوە