نرخی نەوت بگات بە چەند عێراق پێویستی بە قەرز نابێت؟

ڕاوێژكارێكی كازمی ئاشكرایكردووە، گەر نرخی یەك بەرمیل نەوت بگاتە 70 دۆلار حكومەتی عێراق پێویستی بەوە نابێت پەنا بباتە بەر قەرز.

ئەمڕۆ یەكشەممە 28ی ئازار، محەمەد ساڵح، ڕاوێژكاری دارایی سەرۆكوەزیرانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وتووە، “پێویستە سندوقی سەقامگیریی بودجە هەبێت، وەك سندوقێكی سیادی كە لەكاتی گۆڕانكاری یان دابەزینی داهاتی وڵات هاوسەنگیی بودجە ڕابگرێت، چونكە داهاتی عێراق 92% پشت بە نەوت دەبەستێت”.

ئەو ڕاوێژكارەی كازمی ئاماژەی بەوەشكردووە، “پێویستە نرخی یەك بەرمیل نەوت لەخوار 70 دۆلارەوە نەبێت بۆ ئەوەی لە بودجەدا پەنا بۆ قەرز نەبرێت”.

هەرچەندە حكومەتی عێراق لە داڕشتنەوەی بودجەدا نرخی یەك بەرمیل نەوتی بە 42 دۆلار دانابوو، بەڵام لیژنەی دارایی بەرزیان كردەوە بۆ 45 دۆلار.