ڤیزا چیە؟ جۆرەکانی ڤیزا چین ؟

ڤیزا بریتیە لە بەڵگەنامەیەکی ڕەسمی  کە دەدرێت بەو کەسانەی ئارەزوومەندن  گەشت و سەفەر بکەن، کە بتوانن گەشت بکەن بۆ شوێنێ دیاری کراو به پێی مـاوەی ڕێپێدراو وه دەرچوون لێی .
جۆرەکانی ڤیزا  :
ڤیزای ئەلکترۆنی
ئەو وڵاتانەی ڤیزەکانیان ئەلکترۆنیه بریتین لە : ( دوبەی ، ئه ردەن . سریلانکا، سە نگاپور ،سەلطەنەی عەمان ،مصر ،….)
ڤیزای ستیکه ر
ئەو وڵاتنەی ڤیزەکانیان ستیکەرە (ئەزربەیجان ،ئەندەنوسیا ، صین ،تایله ند، ڤیتنام ،ئەرمینیا ، هندستان ، ڕوسیا ..)

پێداویستیەکانی داواکردنی ڤیزا؟
بۆ سەفەر کردن بۆ وڵاتانی ئاماژە پیێکراو پێویست ئەکات داواکاری پێشکەش بکرێت بۆ سەفارەت یان قونسۆڵخانەی یەکێک لە وڵاتانە ،بۆ ئەم مەبەستەش کۆمەڵێک دۆکیۆمێنت پێویستە رێک بخرێت بۆ ئەوەی داواکار بیسەلمێنێت مەبەستی سەردانی چیە، بڕی تێچووی  ڤیزەکەش دەگۆرێت بەپێی شوێنەکان،. پێداویستیەکان بەشێوازێکی گشتی و یەکگرتوو بریتین لە :
پاسپۆرت ئەسڵی یاخود کۆپی , ماوەى بەسەرچوونى پاسپۆرتەکە لە ٦ مانگ کەمتر نەبێ
وێنەى كەسى
کۆپی ناسنامە
کۆپی جنسیەی عیراقی
کۆپی فۆرمی خوراک
کۆپی کارتی زانیاری

نرخی ڤیزا :
کاتێ کە داواکاری ڤیزا پێشکەش دەکرێت، بڕە پاریەک بۆ هەر داواکارێک ئەبێ بدرێت کە ئەم بڕە پارەیە ناگەڕێتەوە له کاتی ڕەت بوونەوەی ڤیزاکە.
نرخی ڤیزا بە پێی جۆری ڤیزا دەگۆڕێت.

هاوکات هەندێ ڤیزا کە پێشکەش دەکرێت ڕاستەوخۆ قونسولخانەکانیان هەیە لە عیراقدا :
(ئەندەنوسیا ،هندستان ،ئەزربەیجان ،کۆریا ،روسیا ، صین ،ئێران)
هەندێکیان قوسولیەکانیان لە  ئوردنن وەک :
(تایلەند ،سەنگاپور ،باشوری ئەفریقیا ،یابان ،مەغریب ،..)

*هەندێک شوێن  on arrival  ڤیزەکانیان واته موسافر تەنها بڕە پارەیکی دیاری کراو دەدات لە فڕۆکەخانە دەتوانێت ڕاستەوخۆ گەشتەکەی بکات  :
(لوبنان ،ماڵدیڤ ،تەنزانیا ، مۆزەمبیق ، ….)