نرخی نەوت دابەزی

پاش ئەوەی نرخی نەوت بازێكی گەورەی دا و لە ماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێردا دوو دۆلار بەرزبووەوە، جارێكی دیكە بەهاكەی دابەزییەوە و هۆكارەكەی بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە ئەمریكا دەگەڕێندرێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی شوبات، لەكاتی بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵە، بەهای یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 65 دۆلارە، بەوەش لەچاو نرخی پێشووی 0.54%ی بەهاكەی لەدەستداوە.

هەروەها بەهای یەك بەرمیل نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەكساس (ئەمریكا) بەرامبەرە بە 61 دۆلار و 7 سەنت و بەوەش 0.97%ی بەهاكەی لەچاو نرخی پێشووی لەدەستداوە.

ڕۆیتەرز ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی ئەوەی لەناكاو ئاستی نەوتی لەكۆگاكراوی ئەمریكا زیادی كردووە بەهای نەوت لە بازاڕە جیهانییەكان كەمبووەتەوە.