نرخی نه‌وت گه‌یشته‌ 67 دۆلار

نرخی نەوت، ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی شوبات بۆ بەرزترین نرخی زیاتر لە 13 مانگی ڕابردووی بەرزبووەوە، ئەمەش بەهۆی کاریگەرییەکانی سیاسەتی وزەی جیهانی و کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی ئەمریکا.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەبڕی 19 سەنت و ڕێژەی %0.3 بەرزبووەوە و نرخەکەی گەیشتە 67.23 دۆلار.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بەبڕی 8 سەنت و ڕێژەی %0.1 بەرزبووەوە و نرخەکەی گەیشتە 63.30 دۆلار.

لە دوای مانگی کانونی دووەمی ساڵی 2020ەوە ئەوە بەرزترین ئاستە کە هەردوو جۆرەکەی نەوت تۆمارییان کردووە لە ساڵی ڕابردووەوە یەکەمجارە برێنت بگاتە 67.30 دۆلار و تەکساس بگاتە 63.67 دۆلار.

ئەنجومەنی یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا جەختی کردەوە کە بەرهەمهێنانی نەوت بە نزمی دەمێنێتەوە تاوەکو خواستی وەبەرهێنەران بۆ وزە دەگەڕێتەوە و مەترسییەکانی سەر بازاڕی جیهانی دەڕەوێتەوە.