شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیک سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرد

شاندێکی توێژینەوەی زانستی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیان کرد و لە لایەن ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێری  و ڕاوێژکاری کشتوکاڵی ژوورەوە پێشەوازیان لێ کرد.

سەردانی شاندەکە لە چوارچێوەی پرۆتۆکۆڵی لێکتێگەیشتن بوو لە نێوان  ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و زانکۆی پۆلیتەکنیک بوو کە ژمارەیەک مامۆستای زانکۆکە دەیانەوێت توێژینەوەیەکی زانستی ئەنجام بدەن.
 
 توێژینەوەکە لە بواری مادەی    (biotechinc و probiotic)     بۆ پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵی (ئاژەڵ و ڕوەک) بە پشتبەستن بە ھاوکاری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی.