عێراق ھەناردەی نەوت بۆ ئەمەریكا بەرزدەكاتەوە

لە ھەفتەی رابردوودا، عێراق لە ھەناردەی نەوت بۆ ئەمەریكا پێش سعوودیە دەكەوێت.

فەرمانگەی زانیارییەكانی وزەی ئەمەریكا لە راپۆرتێكیدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، عێراق لە ھەناردەی نەوت بۆ ئەمەریكا پێش سعوودیە كەوتووە، بەجۆرێك ھەفتەی رابردوو ھەناردەی نەوتی بۆ وڵاتەكە گەیشتووەتە 123 ھەزار بەرمیل نەوت لە هه‌ر رۆژێكدا، بەراورد بە ھەفتەی پێشووتریش رووی لە زیادبوون كردووە.

بەگوێرەی راپۆرتەكە، ھەفتەی رابردوو ناوەندی ھاوردەی نەوتی خاو لە لایەن ئەمەریكا لە 7 وڵات گەیشتووەتە 4 ملیۆن و 595 ھەزار بەرمیلی رۆژانە و بەراورد بە ھەفتەی پێشووتری بەبڕی 80 ھەزار بەرمیل دابەزیوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، زیاترین داھاتی نەوتی بۆ ئەمەریكا لە ھەمان ماوەدا لە كەنداو بووە، گەیشتووەته‌ 3 ملیۆن و 212 ھەزار بەرمیلی رۆژانە، دواتر ھەر یەك لە مەكسیك و ئیكوادۆر دێن.