دەقی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2021 بڵاوكرایه‌وه‌


پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021 كە پێشتر لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەندكرا  دەقەكەی بڵاوكرایه‌وه‌.

پرۆژەكە كە ئەمڕۆ سێشەممە 29ی كانونی یەكەم گەیشتە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕی خەرجی بە (1642066006155) سەد و شەشت و چوار ترلیۆن و دوو سەد و شەش ملیار و شەش ملیۆن و شەش هەزار و سەد و پەنجا و پێنج دینار دیاریكراوە.

كۆی گشتی كورتهێنانیش دەگاتە (71046051671) دینار.

هەروەك پشكی هەرێمی كوردستان لە پرۆژەكەدا بە (13904012452000) دینار دیاریكراوە.