پرسەنامە

 
بەناوی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی و بەڕێوەبەرو کارمەندانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانییەوە، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی ھاوکارمان، (ھیران ھیشام) لەبەشی پەیوەندیەکانی ژوور دەکەین بەبۆنەی کۆچی دوایی (بەدیعە حەسەن مەلا عەبدوڵا پێنجوێنی) دایکی بەڕێزیانەوە.

لەخوای گەورە داواکارین کۆچکردو بەبەهەشتی بەرین شادبکات و دوا ناخۆشی بنەماڵەکەیان بێت.