ئابووری جیھان دادەكەوێت

رێكخراوی ھەماھەنگی ئابووری و پەرەپێدان  گۆڕانكاری لە پێشبینییەكانی بۆ داكەوتنی ئابووری جیھان كرد.

رێكخراوی ھەماھەنگی ئابووری و پەرەپێدان پێشبینی كرد، ئابووری جیھان لە ماوەی ئەمساڵدا بەرێژەی 4.5% دابكەوێت، بەڵام   ئەو پێشبینییانەی بۆ 4.2% گۆڕی.

ئاماژەی بەوەشدا گەشەی ئابووری جیھان لە ماوەی دوو ساڵی داھاتوو بەرێژەی 4% دەبێت و پێشبینی دەكرێت تا كۆتاییەكانی 2021 بگاتە ھەمان ئەو ئاستەی كە بەر لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ھەیبووە.

رێكخراوی ھەماھەنگی ئابووری و پەرەپێدان OECD  گۆڕانكاری پێشبینییەكانی بۆ ئەو پێشكەوتنە گەڕاندەوە، كە كۆمپانیاكانی دەرمان لە رووی گەیشتن بە ڤاكسینی كۆرۆنا پێیگەیشتوون، جگە لە ئەو رێوشوێنانەی كە لەلایەن حكومەتەكان و بانكە ناوەندییەكان گیراوەتەبەر بۆ كەمكردنەوەی لێكەوتەكانی كۆرۆنا لەسەر ئابووری جیھان.