بۆ جاری سێهه‌م ھەناری ھەڵەبجە ھەناردەی بەریتانیا دەکرێت

بۆ جاری سێهه‌م  ٢٢ تۆن ھەناری ھەڵەبجە ھەناردەی بەریتانیا دەکرێت، ھەریەک لە وڵاتەکانی بەریتانیا و ئەڵمانیا و فەرەنسا و ئیتاڵیا داوای ھەناری ھەڵەبجەیان کردووە، ئەگەر بەمشێوەیە بەردەوام بێت، ئەوا ساڵانە زیاد لە 500 ته‌ن ھەناری ھەڵەبجە ھەناردەی دەرەوە دەكرێت.

ھەرێم جاف، بازرگان لە کۆمپانیای مەکتەب شیمال لە عەلوەی سلێمانی لە لێدوانێکی تایبەتدا بە سایتی ژووری بازرگانی سلێمانی ڕاگەیاند “بریارە لە ماوەی ١٩ ڕۆژدا  بڕی ٢٢ تۆن ھەناری ھەڵەبجە کە لە خاوەن باخەکانی ھەڵەبجە کڕدراوە ھەناردەی وڵاتی بەریتانیا بکرێت”.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەمە سێھەمین جارە ھەناری ھەڵەبجە ھەناردەی وڵاتی بەریتانیا دەکەین لەوێ خواستێکی زۆری لەسەرە لە ماوەی یەک بۆ دوو ڕۆژدا کۆنتێنەرێک ھەناری ھەڵەبجە دەفرۆشرێت”.

ئاماژەی بەوەشدا،  “بۆ ئەوەی ھەنارەكان بە ساغی بگەنە وڵاتان، دەبێ بەشێوەیەكی زانستیانە لێبكرێنەوە و دواتر بخرێنە ناو كارتۆنەوە، خەڵك ھەیە رۆژانە 10 تەن ھەنار لێدەكەنەوە، بەڵام ئێمە دوو تەن لێدەكەینەوە”.


فەرەیدون نامدار، ئەو بازرگانەی ھەناری ھەڵەبجە ھاوردە دەكات، ڕایگه‌یاند: “جیاوازی ھەناری كوردستان لەگەڵ وڵاتان ئەوەیە، دار ھەناری كوردستان بەبێ دەرمان گەورە دەبێت و رەنگی ھەنارەكانیش سرووشتی خۆیەتی كە لە ھەندێك وڵات رەنگەكەشی بە دەرمان سوور دەكرێت، بەڵام ھی كوردستان رەنگی خۆیەتی، بۆیە دەتوانین بیكەین بە براند”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا هه‌لی كارمان بۆ ٤٣ گه‌نج ڕه‌خساندوه‌ له‌ م به‌ڕاده‌ ساڵانی رابردوو ھەناری ھەڵەبجە بە زەحمەت لەنێو خۆی وڵاتدا ساغ دەکرایەوە، بەھۆی نەبوونی ساردکەرەوەی، تایبەت بەڵام ئێستا ئەم بازرگانە ساڵانە دەیان باخی ھەنار لە باخەوانەکانی ئەو سنوورە دەکرێت و باشترینەکانیان ھەناردەی دەروە دەکات، ئەوەی دیکەشی دەکرێتە سركە و شەربەتی ھەنار.

جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو دوو تۆن ته‌ماته‌ی كوردی هه‌نارده‌ی ئه‌وروپا ده‌كه‌ین.