جیبەكان مەترسی گڕگرتنیان لێدەکرێت

پاش سێ ساڵ لە لێکۆڵینەوە بەڕێوبەرایەتی ترافیکی ڕێگاوبانی نێودەوڵەتی و سەلامەتی سەر بە حکومەتی ئەمریکا (NHTSA) داوادەکات کۆمپانیای (کریزلەر) نزیکەی 1.2 ملیۆن ئۆتۆمبیلی جۆری جیب گراند چێرۆکی لە بازاڕەکاندا بکێشێتەوە، چونکە لە سادەترین پێکداداندا، مەترسی گڕگرتنی لێدەکرێت.
پێگەی هەفینگتۆن پۆست بڵاویکردەوە، بەڕێوبەرایەتی ترافیکی ڕێگاوبانی نێودەوڵەتی و سەلامەتی سەر بە حکومەتی ئەمریکا (NHTSA) پاش سێ ساڵ لێکۆڵینەوە لە سەلامەتی ئۆتۆمبیلەکانی کۆمپانیای (کریزلەر)، لەسەرتای مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا داوای کرد کۆمپانیاکە نزیکەی 2.7 ملیۆن ئۆتۆمبلی مۆدیل کۆنی جۆری (جیب گراند چێرۆکی) لە بازاڕەکاندا و لەلای کڕیارەکان بکێشێتەوە.
بەڵام پاش بەڕێوەچوونی گفتوگۆکردن لەنێوان بەڕێوبەری هەناردەکردنی دەرەوەی ئەمریکا (ڕای لاهوود) و بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای (کلیزلەر)، ڕێکخراوەکە بڕیاریدا ڕێگا بە کۆپانیاکە بدا تا ژمارەی ئۆتۆمبیلە داواکراوەکان کەمبکاتەوە بۆ 1.2 ملیۆن ئۆتۆمبیل.
هاوکات دەزگای (NHTSA) ڕایدەگەێنێت مۆدێلی ئۆتۆمبیلە داواکراوەکان لە جۆری (جیب گراند چێرۆکی) مۆدێلی نێوان 1993 تا 2007ە، هۆکارەکەشی بۆ نەبوونی مەرجی سەلامەتی لە تانکی بەنزینی ئەو ئۆتۆمبیلانەدا دەگەڕێتەوە کە پێدەچێت بەهۆی سادەترین پێکدادانەوە گڕبگرێت.
 لە هەواڵەکەدا هیچ ئاماژەیەک بە ئەگەری بوونی هەمان مەترسی لە ئۆتۆمیلە مۆدیل بەرزەکانی هەمان کۆپانیادا نەکراوە.
دەزگاکەی سەر بە حکومەتی ئەمریکا ڕاشی دەگەێنێت، ئەم ڕوداوە شتێکی نائاسایی نییە، بەو پێیەی لەساڵی 2000دا هاوشێوەی ئەم بڕیارە، داوا لە کۆپانیای (فۆڕد)ی ئەمریکی بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبیل کرا، تا نزیکەی دە ملیۆن ئۆتۆبیل لە بازاڕەکاندا بکێشێتەوە بەهۆی نەبوونی سەلامەتی لە سویچی ئۆتۆمبیلەکاندا کە دەبووە هۆی ئەگەری ئاگر کەوتنەوە.
خاوەنی یەکێک لەو ئۆتۆمبیلانە لە وڵاتی شیکاگۆ کە کەم ئەندامێکە و لەسەرعارەبانە دەڕوات ڕایدەگەێنێت، گراند چێرۆکییە مۆدیل 2004ەکەم تەواو توشی نائارامی کردووم، تەناتە وام لێهاتووە ناوێرم منداڵە تەمەن یەک تا چوار ساڵانەکانمی پێ بگوازمەوە.
هەروەها دەڵێت “تەنانەت کاتی ئەوەشمان نابێت تا ڕابکەین، گەر ئاگر لە ئۆتۆمبیلەکە بەرببێت”، هەر بۆیە خۆی و خێزانەکەی بیر لە کڕینی ئوتۆمبیلێکی نوێ دەکەنەوە.
ئەمە سەرەڕای ئەوەی هەندێک هاوڵاتی دیکە باس لە مەترسی دابەزینی نرخی ئۆتۆمبیلەکانیان دەکەن پاس بڵاوبوونەوە ئەم هەواڵە.
هاوکات دەزگای سەلامەتی سەر بە حکومەتی ئەمریکا