كۆنترین ته‌له‌فزیۆن یه‌ك كه‌ناڵ وه‌رده‌گرێ‌

پێگه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ پانیت بڵاویكرده‌وه‌، ته‌له‌فزیۆنی‌ ماركه‌ی‌ Marconiphone 702 كۆنترین ته‌له‌فزیۆنی‌ بریتانیایه‌و تائێستاش  له‌ئیشكردن به‌رده‌وامه‌،  ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ له‌ساڵی‌ 1936 دروستكراوه‌، ئه‌و كات نرخه‌كه‌ی‌ 11 هه‌زار پاوه‌ند بوه‌، رونیشكرده‌وه‌، كه‌ ئه‌م ته‌له‌فزیۆنه‌ جگه‌ له‌یه‌ك كه‌ناڵ هیچ كه‌ناڵێكی‌ تر وه‌ناگرێت، ئه‌ویش ته‌نها كه‌ناڵی‌ BBC، چونكه‌ له‌وكاته‌دا ته‌نها تاكه‌ كه‌ناڵ بوه‌ له‌بریتانیا، خاوه‌نی‌ ئه‌م ته‌له‌فزیۆنه‌ كه‌ پیاوێكی‌ بریتانیایه‌ رایگه‌یاند، له‌ساڵی‌ 1999 به‌بڕی‌ 2000 پاوه‌ند ئه‌م ته‌له‌فزینه‌م كڕیوه‌، وتیشی‌، ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ له‌نێو سندوقێكدایه‌و شاشه‌ی‌ ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ له‌رێگه‌ی‌ ئاوێنه‌یه‌ك كه‌ به‌ده‌رگای‌ سندوقه‌كه‌وه‌یه‌ وێنه‌كانی‌ بۆ بینه‌ر ده‌گوێزێته‌وه‌.