كۆمپانیایەك مه‌ساسه‌ به‌تامی‌ شیری‌ دایك دروستدەكات

كۆمپانیای‌ لولی‌ فایل، تایبه‌ت به‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ پێداویستی‌ منداڵان له‌ویلایه‌تی‌ تكساسی‌ ئه‌مه‌ریكی‌. رایگه‌یاند، له‌هه‌نگاوێكی‌ نوێداو به‌مه‌به‌ستی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ توڕه‌یی‌ دایك‌و باوكان له‌كاتی‌ گریانی‌ منداڵه‌ ساواكانیان، هه‌ستا به‌دروستكردنی‌ جۆرێك له‌مه‌ساسه‌ وه‌ك مه‌مكه‌مژه‌ به‌تامی‌ شیری‌ دایك. مه‌ساسه‌كه‌ش به‌جۆرێك‌و له‌چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی‌ گرنگ دروستكراوه‌ كه‌ هۆش‌و بیری‌ منداڵان ده‌باته‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تای‌ یه‌كه‌مجار كه‌ مه‌مكی‌ دایكیان مژیوه‌.
جایسو دارلینج دامه‌زرێنه‌ره‌ی‌ كۆمپانیای‌ لولی‌ فایل رایگه‌یاند، له‌راستیدا ئه‌و مه‌ساسه‌ی‌ به‌رهه‌ممان هێناوه‌، له‌شیری‌ دایك دروستنه‌كراوه‌، به‌ڵام وه‌ك هه‌ست به‌ به‌رپرسیارێتیه‌ك به‌رامبه‌ر به‌ساوایان هه‌وڵمانداوه‌ باشترین جۆره‌ ماده‌یه‌ك بدۆزینه‌وه‌ كه‌ تامی‌ شیری‌ دایك بدات‌و له‌كاتی‌ گریاندا منداڵی‌ پێ‌ ئارام بكه‌ینه‌وه‌، راشیگه‌یاند ئه‌و مه‌ساسه‌یه‌ له‌شه‌ربه‌تی‌ گه‌نمه‌شامی‌‌و شه‌كرو ئه‌و ماددانه‌ی‌ منداڵ تامه‌زرۆیه‌تی‌ دروستكراوه‌. وتیشی‌ كۆمپانیاكه‌یان بڕێكی‌ زۆری‌ له‌و مه‌ساسانه‌ خستۆته‌ بازاڕه‌وه‌و نرخی‌ هه‌ر چوار مه‌ساسه‌ ته‌نها 10 دۆلاره‌.