كۆمپانیای توبراشی توركی لەمساڵدا 5.5 ملیۆن تەن نەوتی ئێران دەكڕێت

كۆمپانیای توبراشی توركی بۆ پاڵاوتنی نەوت پێشبینی دەكات، لەمساڵدا 5 ملیۆن‌و 500 هەزار تەن لە نەوتی ئێران هاوردە بكات هەرچەندە توركیا‌و چەند وڵاتێكی دیكەی وەك چین‌و هیندستان، بەهۆی كەمكردنەوەی كڕینی نەوتی ئێرانەوە لە سزاكانی ئەمریكا بەخشراون، بەڵام كۆمپانیای توبراشی توركی بۆ پاڵاوتنی نەوت لەسەر زاری یەكێك لەبەرپرسەكانیەوە ئاشكرایكرد، بەنیازن لەماوەی ئەمساڵدا 5 ملیۆن‌و 500 هەزار بۆ 5 ملیۆن‌و 600 هەزار تەن لە نەوتی ئێران هاوردە بكەن، ئەمەش پێچەوانەی ئەو هەوڵانەیە كە توركیا لەماوەی چەند مانگی رابردوودا بۆ كەمكردنەوەی كڕینی نەوتی ئێران داویەتی هاوكات  یاقز ئەركوت  بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای توبراش ڕایگەیاند: لەئێستادا رۆژانە 105 هەزار بەرمیل نەوت لەئێران دەكڕن‌و پێشبینی ئەوەش دەكرێت تاكۆتایی ئەمساڵ 5 ملیۆن‌و 600 هەزار تەن لە نەوتی تاران هاوردە بكەن  ئەمەش لەكاتێكدایە كە ئەو كۆمپانیایە لەساڵی 2012دا 7 ملیۆن‌و 200 هەزار تەن‌و لەساڵی 2011شدا 9 ملیۆن‌و 700 هەزار تەن نەوتی لە ئێران كڕیووە، بەڵام بەهۆی سزاكانی ئەمریكاوە كڕینی نەوتی لەئێران كەمكردۆتەوە‌و زیاتر پشت بە عیراق‌و سعودیە دەبەستێت بۆ پڕكردنەوەی پێداویستیەكانی.