پارێزگاری سلێمانی داوایکردووە گەشتە ئاسمانی و زەمینییەکانی نێوان سلێمانی و ئێران ئاسایی بکرێنەوە

 پارێزگاری سلێمانی داوای لەحکومەتی هەرێم کردووە هەموو گەشتە ئاسمانی و زەمینییەکانی نێوان سلێمانی و کۆماری ئیسلامی ئێران ئاسایی بکرێنەوە.

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لیژنەى باڵای ئۆپراسیۆنەکانی هەرێمی کوردستان لەهەفتەى ئایندەدا کۆدەبێتەوە.

ئاماژەى بەئەوەشدا، بڕیارە لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیاربدەن لەبارەى دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان ئێران و فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتی سلێمانی.

باسی لەئەوەشکرد، پێشنیازیان بە وەزیری ناوخۆ و حکومەتى هەرێم داوە، کە هاتوچۆی هاوڵاتییانیش لەدەروازە نێودەوڵەتییەکانی نێوان سلێمانی و کۆماری ئیسلامی ئێران لەژێر ڕێنماییە تەندروستییەکانی ئاسایی بکرێتەوە.