نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان

ئەمڕۆ پێنجشەممە (1ی تشرینی یەکەم 2020)، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، لە بازاڕەکانی جیهاندا بە (42) دۆلار و (38) سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش (تەکساس) بە (40) دۆلار و (28) سەنت فرۆشراوە.

بەرەوپێشچونەکان لە چارەسەری کۆرۆنا کاریگەری ئەرێنی هەیە لەسەر نرخەکانی نەوت و بەرزبونەوەی لە بازاڕدا، بەڵام ماوەى چەند رۆژێکە نرخی نەوت کەمێک نزمبونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.