له‌به‌ر به‌فیڕۆدانی ئاوی زۆر و به‌رهه‌می که‌م، له‌مه‌ودوا وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ مۆڵه‌ت به‌و پرۆژانه‌ی ماسی نادات، که ئاوی بیر به‌کارده‌هێنن، له سه‌رتاسه‌ری عیراقیش 300 پرۆژه‌ی ماسی قه‌فه‌س مۆڵه‌تی کارکردنیان پێدراوه.
د.ئازاد خۆشناو، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی سامانی ئاژه‌ڵ و ڤێتێرنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم، به (خه‌ندان)ی راگه‌یاند: پرۆژه‌ی به‌خێوکردنی ماسی له قه‌فه‌سی هه‌ڵواسراو پرۆژه‌یه‌کی نوێ و به‌سووده له‌لایه‌نی ئابووریدا و خه‌رجیی که‌مه‌و گرنگی ئابووری هه‌یه.
د. ئازاد وتی: ئه‌م جۆره قه‌فه‌سانه بریتین له حه‌وزی هه‌ڵواسراو به‌ڕووبه‌ری جیاواز به‌جۆرێک که حه‌وزێکی 4×4 و به قووڵایی 2م له لێواری ده‌ریاچه‌و رووباره‌کان دروستده‌کرێت، که له هه‌ر حه‌وزێکدا نزیکه‌ی (1500) په‌نجه‌ماسی تێدا به‌خێوده‌کرێت، له‌کاتێکدا له حه‌وزی ئاسایی له‌یه‌ک دۆنم زه‌وی (1000) په‌نجه‌ماسی به‌خێوده‌کرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی سامانی ئاژه‌ڵ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌کرد، ئێستا وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانی ئاو مۆڵه‌ت نادات به‌و پرۆژانه‌ی ئاوی بیر به‌کارده‌هێنن، له‌به‌ر زۆریی به‌کارهێنانی ئاو‌و به‌رهه‌مهێنانی ماسیی که‌م.
خۆشناو ژماره‌ی پرۆژه‌کانی ماسی قه‌فه‌سی عیراق‌و هه‌رێمی بۆ خه‌ندان ئاشکرا کرد‌و وتی: تا ئێستا 9 پرۆژه له هه‌رێم و 300 پرۆژه‌ش له عیراق مۆڵه‌تی فه‌رمییان پێدراوه.
حه‌وت له‌م پرۆژانه‌ی هه‌رێمیش له‌سه‌ر ئه‌رکی وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانی ئاوی هه‌رێمی کوردستان‌و به‌پاڵپشتی 100% دروستکراون، وا بڕیاریشه 13 پرۆژه‌ی دیکه له پارێزگای دهۆک دروستبکرێن.
پرۆژه‌کانی به‌خێوکردنی ماسی له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی کوردستان په‌نجه‌ماسییان پێده‌درێت به نرخێکی ره‌مزیی ته‌نها (25) دینار بۆ هه‌ر پهنجهماسییهک، ئه‌مه جگه له پاڵپشتیکردنی پرۆژه‌کانی به‌خێوکردنی ماسی به دابینکردنی ئالیک به نرخێکی پاڵپشتکراو به‌رێژه‌ی 50% .
سه‌رچاوه: خه‌ندان