چەند پرۆتۆكۆلێك لەنێوان هەرێم و تونسدا واژۆ كرا

ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەشداریكرد لە پێشانگایەكی ئابوری ووڵاتی تونس و چەند پرۆتۆكۆڵێك واژۆكرا.
 
سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سیروان محەمەد پێی ڕایگەیاند” لە ڕۆژی 12/6/2013 شاندێكی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان كە لە هەرسێ‌ شارەكەی كوردستان پێكهاتبون بەشداریمانكرد لە پێشانگای پیشەسازی و تازەكردنەوەی عەرەبی بەحری متەوست كە دەیان باڵوێز و بزنسمان بەشداربون”
 
ئاماژەی بەوەشدا “لەگەڵ وەزیری بازرگانی تونس و وەزیری ئابوری لیبیاو وەزیری پیشەسازی و بازرگانی ئەفریقای باشور كۆبوینەوە و پرۆتۆكۆڵێك لەنێوان شاندی هەرێمی كوردستان و تونسدا واژۆكرا.
 
لەسەردانەكەی وەفدەكەی هەرێمدا كۆبونەوە لەگەڵ وەزیری بازرگانی تونسدا كرا و پەیوەندیە بازرگانیەكان و پیشەسازیەكان توندو تۆڵكرایەوە و بڕیاردرا كاری هاوبەش ئەنجام بدەن.
 
هەر لەو سەردانەدا كۆبونەوە لە بارەی كەرتی گەشتوگوزارەوە كراو داواكرا هێڵێكی ئاسمانی لەنێوان هەرێم و تونسدا بكرێتەوە كەدەبێتە هۆی گەشەپێدانی بازرگانی نێوان هەردوولا و داواكرا ڤیزا بۆ بازرگانان و گەشتیاران دابین بكرێت و كارئاسانی بكرێت وە ووڵاتی تونس بڕیاریدا ڤیزا دابین بكەن وە میوانداری ووڵاتی تونسكرا و بڕیاریاندا بێنە هەریم.
 
هەر لەو سەردانەدا شاندی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزیری ئابوری لیبیا كۆبونەوەیان ئەنجامدا و بەمەبەستی گۆڕینەوەی بیروڕای ئابوری و بازرگانی دڵخۆشی خۆیان ڕاگەیاند بۆ بەستنی پەیوەندی بازرگانی.
شاندەكەی هەرێمی كوردستان پرۆتۆكۆڵی هاوبەشیان واژۆكرد و بۆ ئەنجامدانی پەیوەندیە بازرگانیەكان و ئابوریەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ووڵاتی تونس.