ئەمڕۆ مەرزە سنوریەكان دەكرێنەوە

پاش ئەوەی حكومەتی ئێران بەهۆی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەكانییەوە سەرجەم مەرزەكانی داخست, بریارە ئەمڕۆ سەرجەم مەرزەكانی بەڕوی وڵاتانی دراوسێیدا بكاتەوە.
یاسین ڕەحیم، جێگری سەرۆكی ژوری بازرگانی سلێمانی ڕاگەیاند: بەهۆی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەكانی ئێرانەوە، بڕیاری داخستنی مەرزە سنوریەكانی ئەو وڵاتە درا, لە (13) تا(15)ی ئەم مانگە.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: ئەمڕۆ16-6-2013 مەرزە سنوریەكانی ئەو وڵاتە بكرێنەوە و كار و چالاكیەكان تیایدا ئاسای دەبێتەوە. 
جێگری سەرۆكی ژوری بازرگانی سلێمانی وتیشی: هەرچەندە ماوەی (3) ڕۆژە ئەو مەرزانە داخراون، بەڵام نرخی كاڵاو شتومەك وەك خۆیەتی و داخستنی مەرزەكان نەبۆتە هۆی بەرزبونەوەی ئەو پێداویستیانەی لەو مەرزانەوە هاوردە دەكرێت.