وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی تەمموز، بڕیاریدا بە زیادکردنی باجی گومرگی سەر هێلکەی تروکاندن، (ئەو هێلکانەی بۆ پیتاندن و دروستکردنی جوجکە بەکاردەهێنرێت).
لە بڕیارێکدا کە واژووی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، بێگەرد تاڵەبانی لەسەرە، بڕیاردراوە بە زیادكردنی 10 سەنت باجى گومرگى بۆ سەر هێلكەی تروكاندن.
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ڕایگەیاندووە، لە کۆبونەوەى ئەنجومەنى باڵاى پیشەسازى پەلەوەر داواکرا (10)سەنت باجى گومرگى بخەینە سەر هێلکەى تەفقیس(تروکاندن)، لەپێناو پاراستنى بەرهەمى خۆماڵى و وەک پاڵپشتى بۆ پرۆژەکانى ناوخۆ بڕیارماندا (10) سەنت باجى گومرگى بخەینە سەر هێلکەى تروکاندن تاوەکو کاتێکى نادیار.