رێگری لەهەستەوەرییە ناخۆشەكان دەكات

کۆمپانیای فۆرد ئۆتۆمبێلێکی نوێی دروستکردووە، کەرێگری لە زۆرێک لە هۆکارەکانی تووشبوون بە هەستەوەری دەکات.
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکان لە ئەمریکا، لە 30 ساڵی رابردوودا رێژەی تووشبووانی هەستەوەری (حساسیە) روو لە زیادبوونە.
ئەندازیارانی فۆرد لە دیزاینی ئەم ئۆتۆمبێلە نوێیەدا خۆیان دوورگرتووە لەو ماددانەی، کە بەرکەوتنیان بە پێست دەبێتە هۆی هەستەوەری، وەکوو ماددەکانی لاتیکس، کرۆم و نیکڵ، کە بە گوتەی د.ناتانیل هۆرن، پسپۆڕی هەستەوەری لە نەخۆشخانەی ساوس لوک رۆزڤێڵت لە نیویورک، دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئەگەری تووشبوون بە هەستەوەری.
رێگە لە تێپەڕینی تۆز و گەردی هەستەوەری دروستکەر بۆناو ئۆتۆمبێلەکە دەگرێ
لە دیزاینە نوێیەکەدا کۆمپانیای فۆرد، فیلتەرێکی هەواییشی داناوە، کە رێگە لە تێپەڕینی تۆز و گەردی هەستەوەری دروستکەر بۆناو ئۆتۆمبێلەکە دەگرێ.
هەروەها ئاپێکی ئەوتۆش لە ئۆتۆمبێلەکەدا دابەزێنراوە، کە لەکاتی پێکبەستنی مۆبایلەکەت پێیەوە زانیاری پێویستت دەداتێ دەربارەی هەستەوەری.
دکتۆر هۆرن دەڵێ “ئەگەر ناشتوانن ئەم ئۆتۆمبێلە نوێیە بکڕن، دەتوانن هەندێ رێوشوێن بگرنە بەر بۆ رێگرتن لە تووشبوون بە هەستەوەری، وەکوو مانەوە لە ژوورەوە، داخستنی پەنجەرەکان، بەکارهێنانی ئێرکۆندیشن لەبری واڵاکردنی پەنجەرە و دەرگا، دووشێک لە ئێواراندا و شوشتنی دەست و لوت و چاوەکانت بە سەلاین-ئاوی خاوێن”.