دوكان.. ده‌زگای مرۆیی مام هاوكاری 900 خێزانی هه‌ژار ده‌كات

قائیمقامی قه‌زای دوكان ڕایگه‌یاند: 900 سه‌به‌ته‌ی خۆراكیان به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌ به‌مه‌به‌ستی كۆمه‌ككردنی خێزانه‌ هه‌ژاره‌كانی سنووری دوكان.

له‌وباره‌یه‌وه‌ سیروان سه‌رحه‌د قائیمقامی قه‌زای دوكان به‌میدیای فه‌رمی یه‌كێتی ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 21-7-2020  به‌سپۆنسه‌ری ژوری بازرگانی سلێمانی و به‌هاوكاری ده‌زگای مرۆیی مام و له‌ ژێر چاودێری قائمقامیه‌تی قه‌زای دوكان له‌ كه‌مینی ‌(كۆمه‌ك بۆ ژیـان ) 900 سه‌به‌ته‌ی خۆراكیمان به‌ده‌ست گه‌یشت.

وتیشی: ئێمه‌ش له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌ تایبه‌ته‌كانه‌وه‌ له‌سه‌نته‌ری قه‌زای دوكان و ناحیه‌كانی سنوره‌كه‌مان دابه‌شی ده‌كه‌ین و ده‌یده‌ینه‌ به‌و خێزانه‌كه‌م ده‌رامه‌تانه‌ی پێویستیان پێیه‌تی.

 ژوورری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەهاوکاری بازرگانان پرۆژەی کۆمەک بۆ ژیان، بەمەبەستی  دابەشکردنی ٢٥ هەزار سەبەتەی خۆراکی بەسەر خێزانە کەمدەرامەتەکاندا ڕاگەیاندوه‌.

سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ڕایگه‌یاند ”ئێمه‌ وه‌ك ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى سلێمانى هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى دروستبونى ئه‌م بارودۆخه‌ نه‌خوازراوه‌ى كه‌ به‌هۆى ڤایرۆسى كۆرۆناوه‌ هاته‌ ئاراوه‌، به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵى به‌ده‌مه‌وه‌هاتنى هاوڵاتیان و كاسبكاران و چین و توێژه‌كانى شاره‌كه‌مان شارى سلێمانى خۆشه‌ویست و ده‌وروبه‌ریه‌وه‌ بوین و به‌ هاوكارى بازرگانانى هیممه‌ت به‌رزى شاره‌كه‌مان توانیومانه‌ به‌ شێوه‌ى كردارى به‌ده‌م ئازارى كه‌م ده‌رامه‌تى و كه‌م  موچه‌یى  هاوڵاتیانه‌وه‌ بین و دابینكردنى سه‌به‌ته‌ى خۆراكى وه‌ك پێویستى سه‌ره‌كى ڕۆژانه‌ى ژیان  له‌ لایه‌ن بازرگانان و ژوره‌كه‌مانه‌وه‌ كه‌مێك له‌ بارى قورسى گوزه‌رانیان ئاسان بكه‌ین”.