تائێستا تمەنی ئێرانی بەمشێوەیە دانەبەزیوە



ڕۆژ بەڕۆژ داشکانی دراوی ئێرانی بەردەوامە و بەقسەی بازرگانی ئەو دراوەش تائێستا تمەنی ئێرانی داشکانی بەوشێوەیەی بەخۆیەوە نەدیوە.

 
حەمید عەبدوڵا، نوێنەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی و شارەزای دراو رایگه‌یاند ” دراوی ئێرانی لە مێژوی خۆیدا ئەمە یەکەمجارە بەو ئاستە داشکاندن بەخۆیەوە ببینێت بەرامبەر بە بە دۆلاری ئەمریکی”.



وتیشی “هۆکارە ئابوریەکان و بەردەوامی گەمارۆکانی سەر کۆماری ئیسلامی ئێران وایکردووە دراوەکەی بەرەو داشکان بڕوات کە لەمێژودا بەمشێوەیە نەبووە هەتا ئێستا”.



لەئێستادا مامەڵەی دراوی ئێرانی زۆر قورسبووە و بازرگانان بەترسەوە مامەڵەی پێوەدەکەن ئەمەش وایکردووە دراوی ئيرانی زۆرتر بێت لە بازاڕەکاندا و هەندێک لە هاووڵاتیانیش ئەو دراوە دەکڕن و لەماڵەکامیاندا دایدەنێن.



دروای ئێرانی ئەمڕۆ پێنج شەممە هەر ١٠٠ دۆلارێکی ئەمریکی بە حەواڵە دوو ملێۆن و ٢٦٠ هەزار تمەن مامەڵەی پێوەکراوە هەر ١٠٠ دۆلارێکیش گەر هاوڵاتی بیەوێت بیگۆڕێتەوە بە دراوی ئێرانی یەک ملێۆن و ٩٨٠ هەزار تمەن.