وەزارەتی نەوتی عێراق: داهاتی نەوت بۆ مانگی رابردوو ٢ ملیار و ٨١٦ ملیۆن دینار بووە


وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری وەبەرهێنان و هەناردەکردن و فرۆشتنی نەوتی بۆ مانگی حوزەیران بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە داوە کە بەرمیلێک نەوت بە ٣٣.٨٦٤ دۆلار فرۆشراوە.

 لەراگەیەندراوێکدا وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بە هەناردەکردن و بەرهەمهێنان و داهاتی نەوتی داوە بۆ مانگی حوزەیران و رایگەیاندووە کە داهاتی مانگێکی نەوت ٢ ملیار و ٨٦١ ملیۆن دۆلار بووە و نرخی بەرمیلێک نەوت بە ٣٣.٨٦٤ دۆلار فرۆشراوە.

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا راشگەیەندراوە کە بڕی ٨٤ ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە کراوە و بە تایبەتی لە کەرکوک بری ٣ ملیۆن و ٤٨٢ هەزار بەرمیل لە کەرکوکەوە هەناردە کراوە بەرێگەی هێڵی بۆری نەوتی جەیهان.