بێگه‌رد تاڵه‌بانی: پڕۆژه‌كانی مریشكی هێلكه‌ رۆڵێكی زۆر باشیان هه‌یه‌

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، پڕۆژەكانی مریشكی هێلكە رۆڵێکی زۆر باشیان هەیە لە پڕكردنەوەی خواستی بازاڕی ناوخۆیی و کارئاسانی زیاتریان بۆ دەکەن.



بێگەرد تاڵەبانی، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم لە لاپه‌ڕه‌ی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نووسیوویەتی: “لەگەڵ خاوەن پڕۆژەكانی مریشكی هێلكە دانیشتمان ئەنجامدا بۆ گوێگرتن و چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكانیان”.



پێگەرد تاڵەبانی راشیگەیاندووە: كارئاسانی زیاتریان بۆ دەكەن و لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەكانیش هەماهەنگی دەكەن بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتانەی دێتە پێشیان.



وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان ئه‌وه‌شی وتووه‌: بەڕێوەبەرە گشتییەكانی وەزارەتەکەی راسپاردووە لە چوارچێوەی یاساو رێنماییە بەركارەكان كارئاسانیان بۆ بكەن.