خەڵکی عێراق زیرەکترینن لە نێو وڵاتانی عەرەبی

ماڵپەری Brainstatsی جیهانی لیتێکی وڵاتانی بڵاوکردووەتەوە کە بەگوێرەی ئاستی زیرەکیی ریزبەندی بۆ کراوە و بەپیی ئەو لیستە عێراق لە پلەی ٢٠ دایە و زیرەکترین وڵاتە لەناو سەرجەم وڵاتانی عەرەبی. 
بەپێی راپۆرتێکی ماڵپەڕی Brainstatsی جیهانی کە تایبەتە بە ئەنجامدانی تاقیکردنەوە لەسەر زیرەکیی کەس کە بە ئای کیو IQ ناسراوە، ئاماژەی بەوە داوە کە عێراق لە پلەی ٢٠-‌ەمینە و لەپێش سەرجەم وڵاتانی عەرەبی دایە. 
هاوکات لە لیستەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە ئاستی زیرەکیی عێراق بە تێکڕایی ٨٧-ە و دوای ئەو کوێت بە ٨٦ لەدوای عێراقەوەیە.
ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنەکە بۆ ساڵانی نێوان ٢٠٠٢ بۆ ٢٠٠٦ دەگەڕێتەوە کە هەریەکە لە ریچارد لین، پرۆسفیسۆری سایکۆلۆژیا و راتو ڤانهانان، رۆفیسۆری زانستە سیاسییەکان هەڵساون بە ئەنجامدانی هەژماری ئای کیو بۆ ٨٠ وڵاتی جیاواز.