نرخی نەوت دابەزی


نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو دابەزینی تۆمار كرد.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ دوو شەممە، 1ی‌ حوزەیرانی 2020 دابەزیوە، بەشێوەیەك نرخی‌ نەوتی برێنت بە 35 دۆلار و 55 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 35 دۆلارو 20 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

لە سەرەتای ئەم مانگەوە، نرخی نەوت ووردە ووردە بەرز دەبێتەوە، هەرچەندە هەندێك وڵات هۆشداری هاتنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ وڵاتەكانیان دەدەن.