وەزیری گواستنەوە: لە رێی شەمەندەفەرەوە هەرێم بە عیراق و دەرەوە دەبەستینەوە

وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی كوردستان رایگەیاند لە هەوڵدان بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان لە رێی شەمەندەفەرەوە ببەستنەوە بە عیراق و دەرەوە.

ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندن لە لێدوانێكی بۆ میدیای فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ لە وتووێژداین بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان ببەستن بە سیستمێكی شەمەندەفەری مۆدێرنەوە.
روونیشیكردەوە كە دەیانەوێت لە رێی شەمەندەفەرەوە هەرێمی كوردستان بە شارەكانی دیكەی عیراق و دەرەوەی وڵات ببەستنەوە.