وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ درێژدەکاتەوە



وەزارەتی ناوخۆ، قەدەغەی هاتووچۆی نێوان پارێزگاکانی تا 15/06/2020 درێژکردەوە.



لەراگەیەنراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا قەدەخەی هاتووچۆ لەنێوان پارێزگاکان تاوەکو 15-6-2020 درێژبکرێتەوەو هاتووچۆی نێوان پارێزگاکان بە سیستەمی رێگەپێدانی ئەلیکترۆنی دەبێت و لە کاتی زۆر پێویستدا هاونیشتمانیان دەتوانن داوای ئەو خزمەتگوزارییە بکەن. 



ئاماژە بەوەشکراوە، پێویستە هاونیشتمانیان پابەند بن بە رێکارەکانی خۆپارێزی و “پێویستە دووریی نێوان هاووڵاتیان 1.5مەتر کەمتر نەبێت و لە فرۆشگەکان و شوێنە خزمەتگوزارییەکان دەمامک بەکاربهێنن”.