لەرۆژێكدا 400 تۆن گەچ بەرهەم دەهێنێت .. كارگەی گەچی بازیان كەوتەوە كار

دوای ساڵێك لەكاركەوتنی، بۆ جارێكیتر كارگەی گەچی هونەری بازیان كەوتەوە كارو لەئێستادا بەرهەمی ئەو كارگەیە لەبازاڕەكانی كوردستاندایە.
ئازاد محەمەد ئەمین بەڕێوەبەری كارگەی گەچی هونەری بازیان بە PUKmedia ی راگەیاندوە: دوای ساڵێك لەكاركەوتنی كارگەی گەچی هونەری بازیان كە تاكە كارگەیە لەهەرێم كوردستاندا كە گەچی هونەری بەرهەم بهێنێت، بۆ جارێكی تر كەوتەوە كارو لەئێستادا بەرهەمی ئەو كارگەیە لەبازاڕەكانی كوردستاندایە.
وتیشی: كارگەی گەچی هونەری بازیان سەر بەوەزارەتی بازرگانی هەرێمی كوردستانەو چەندین ئەندازیاری بەتوانا كاری تێدا دەكەن‌و بەرهەمی كارگەكەش باشترین جۆری گەچە كە بەشێوەیەی كیس‌و هەڵڕژاو دەخرێتە بازاڕەوە.
سەبارەت بەتوانای بەرهەم هێنان، وتی: كارگەكە لەماوەی 24 سەعاتدا 400 تۆن گەچ بەرهەم دەهێنێت‌و نرخی هەر تۆن-ێك گەچیش 35 هەزار دینارە.