نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢١ ی نیسانی ٢٠٢٠  نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بە ٢٥ دۆلار و ٤١ سەنتە.

هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهان بە ٢١ دۆلار و ٧ سەنتە.

ئەوەش لە کاتێکدایە شەوی ڕابردوو نرخی یەک بەرمیل نەوت خاوی ئەمریکی دابەزی بۆ خوار سفر، ئەوەش یەکەمجار بوو لە مێژوویدا ئەو دابەزینە بە خۆیەوە ببینێت.

دابەزینی نرخی نەوت بەو رێژە زۆرە بە پلەی یەکەم پەیوەندی بە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبونەوەی خواستە لەسەر نەوت.چونکە بەشێکی زۆری گەشتە ئاسمانیەکان ڕاگیراون و لە زۆربەی وڵاتانیش قەدەغەی هاتوچۆ بەردەوامە.