چاودێرىکردنی خواردنگەى قوتابخانەکان چڕتر دەکرێنەوە

قائیمقامى سلێمانى رایدەگەیەنێت چاودێرى خواردنگەى قوتابخانەکان چڕتر دەکرێنەوە و  رێگەریش لە زیاد کردنى نرخ دەکرێت لە قوتابخانەکادا،

ئەمڕۆ چوار شەممە 4-11-2013 ، لە دیوانى قائیمقامیەت بەختیار عەبدولڕەحمان قائیمقامى قەزاى مەڵبەندى سلێمانى لەگەڵ لیژنەى باڵا لە لیژنەهاوبەشەکان و نوێنەرى بەڕێوەبەرایەتى پەروەردەى سلێمانیدا کۆبوویەوە ،

پاش گفتووگۆکردن دەربارەى جۆر و نرخى ئەو خواردن و خواردنەوانەى کە لە خواردنگەى قوتابخانەکاندا دەفرۆشرێن قائیمقامى سلێمانى رایگەیاند بۆ پاراستنى تەندروستى خوێندکاران  و رێگرى کردن لە سەرپێچیەکان چاودێرى و بەدواداچونى لیژنەکان بۆ خواردنگەى قوتابخانەکان چڕتر دەکەینەوە و هەروەها رێگرى تەواویش لە زیاد کردنى نرخ لە قوتابخانەکان دەکەین،

بەختیار عەبدولڕەحمان لەم رووەوە لیژنەهاوبەشەکانى راسپارد سەردان و بەدواداچونەکانیان بۆ قوتابخانەکان چڕتر بکەنەوە بۆ ئەوەى خواردن و خواردنەوەى قوتابخانەکان لەرووى  تەندروستیەوە گونجاو بن و  لەرووى نرخیشەوە لە ئاستێکدا بێت کە هیچ جیاوازى نەبێت لەگەڵ دەرەوەى قوتابخانەکان