ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی هەوڵی کردنەوەی مەرزی سەیرانبەن دەدات

پاش ئەوەی سەرجەم مەرزە لاوەکیەکان لەهەرێمی کوردستان بۆ خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا داخرن لە ئێستادا ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی هەوڵەکانی خستۆتەکار بۆ کردنەوەی مەرزی سەیرانبەن بۆ هاتنی باری سەوزەو میوە بەتایبەتی.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند “بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان هەموو مەرزە لاوەکیەکان داخران تەنها مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ و سەیرانبەن باری بازرگانی لێوە دەهات “.

راشیگەیاند “ئەو بارانەی کە لەو دوو مەرزە نێودەوڵەتیەوە دێت قەرەباڵغی زۆریان لەسەر دروستبووە وە بارێکی زۆری بازرگانان دەمێننەوە لەسەر مەرزەکان زیانیان زۆر بەر دەکەوێت وە بەتایبەت باری سەوزەو میوە بەهۆی زۆرمانەوەیان زیانی زۆریان بەر دەکەوێت و خراپ دەبن وە باری کاشی و پێداویستیەکانی دیکە بەهۆی مانەوەی زۆریان و کرێکی شەوانە زیانی زۆر بەر بازرگانان دەکات”.

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی  سلێمانی جەختیکردەوە لە ئێستادا لەسور خەتن و لەپەیوەندیدان لەگەڵ پارێزگار و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان تاكو مەرزی سەیرانبەن بکەنەوە و باری بازرگانان له‌وێشەو بێت تا زیانی زۆر بە بازرگانان نەگات.

ئاماژەه بوەشدا لە هه‌وڵدان قه‌باره‌ی ئه‌و زەرەر و زیانانە کۆبکەنەوە کە لەم ماوەیەدا بەر بازرگانان کەوتووە بەهۆی داخستنی مەرزە لاوەکیەکان.