لە سلێمانی بازاڕی دۆلارەکە دەست بەکارکردن دەکاتەوە

بڕیاردرا بەکردنەوەی بازاڕی شەوکەتی مەلا و بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی بەپێی چەند مەرجێک و ڕۆژانە ژمارەیەک لە نوسینگەکانی حەوڵە کاردەکەن و باجی تایبەتیان بۆ دروست دەکرێت.

لەدوای کۆبونەوەیەک لە نێوان ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و قائیمقامێتی  سلێمانی و بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی، بڕیاردرا بەکردنەوەی هەردوو بازاڕی شەوکەتی مەلا و بازاڕی دۆلارەکە بۆ خاوەن نوسینگەکان بەمەبەستی کارکردن و حەواڵەکردنی پارەی بازرگانان لەشاری سلێمانی بۆ ئەو وڵاتانەی کەکاریان لەگەڵ دەکەن کە ڕۆژانە کاتژمێر ١١ سەرلەبەیانی تا ٣ پاشنیوەڕۆ کاردەکەن، بە چاودێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کارەکان بەڕێوەدەچێت.

لەکۆبونەوەکەدا بڕیاردرا بەکردنەوەی بازاڕەکە بە سێ بەش، واتا هەر ڕۆژە و ١١٠ نوسینگە کاردەکەن وە جیا دەکرێنەوە بەپێی کارتێکی تایبەت، بەسێ جۆر دروستکراوە، بەڕەنگی سور و شین و سەوز کە هەر ڕۆژە و جۆرێک لەو ڕەنگی کارتانە دەچنە سەر کارکردن.

بۆیە ئاگاداری تەواوی خاوەن نوسینگەکانی بازاڕی دۆلارەکە دەکەینەوە نوێنەری بازاڕەکەیان دەتوانن لەڕۆژی شەممە ٣/٢١ بێن بۆ ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کارتی ڕێگە پێدانی هاتوچۆ وەرگرن، یان هەر خاوەن نوسینگەیەک دەتوانێت بەپێی مۆڵەتی نوسینگەکەی کارتی پێبدرێت.