نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازارەکانی جیهان بەرزدەبێتەوە


پاش ئەوەی دوێنێ سێشەممە نرخی نەوت دابەزی بۆ کەمترین ئاست لەماوەی چوار ساڵی رابردودا، ئەمڕۆ نرخی نەوت جارێکی دیکە بەرزبونەوەی بەخۆیەوەبینی.

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت ٣٤ سەنت بەرزبوەوە و لە دوایین مامەڵەدا بە ٢٩.٠٧ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، واتا بەڕێژەی لەسەدا ١.٢ زیادیکردوە.

لەهەمانکاتیشدا نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکا ١٣ سەنت بەرزبوەوە و بە ٢٧.٠٨ دۆلار مامەڵەی پێکراوە، واتا بەڕێژەی لەسەدا ٠.٥ زیادیکردوە.

دوێنێ لە ئەنجامی راگرتنی هاتوچۆ نێودەوڵەتییەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە و بەردەوامی ململانێکانی سعودیە و روسیا لەبارەی نرخی نەوتەوە، خواست لەسەر بەرهەمی نەوتی نەوت بەڕێژەیەکی بەرجاو کەمیکرد، ئەمەش وایکرد نرخەکەی بۆ کەمترین ئاست نزمبێتەوەە کە لەچوار ساڵی کۆتایدا بەخۆیەوە بینیبێت.