پرۆژەی یەکە نیشتەجێبونەکانی کەنەکەوە کرایەوە

بە ئامادەبونی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جێگری سەرۆکی حکومەت پارێزگاری سلێمانی و ژمارەیەک لە وەزیران و بەڕێوەبەرانی فەرمانگە حکومیەکان و سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەشداریانکرد لە کردنەوەی پرۆژەی کەنەکەوە کەتایبەتە بە کەمدەرامەتان.
لە ڕێوڕەسمێکدا لەناو یەکە نشتە جێبونەکانی کەنەکەوەدا پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند” لەماوەی ساڵێک و 4 مانگدا بەر لەوادەی تەواوبونی پرۆژەکە کارەکانی تەوبووە و لەئێستادا ئامادەیە بۆ دابەشکردن”
وتیشی” ئەم پرۆژەیە لەسەر بودجەی ئاوەدانکردنەوەیەو لەلایەن کۆمپانیای نەخشەوە جێ بەجێکراوە هەر شوقەیەک ڕوبەرەکەی 100م دوجایە بڕی تێچونی 25هەزار دۆلار بەخزمەتگوزاریەوە وەبەڕێگەی فۆڕمەوە دابەشدەکرێت و لە ئێستادا فۆڕمەکان لە تەواوبوندایە.
پارێزگار ئاماژەی بەوەشدا لەئێستادا کاردەکرێت بۆدروستکردنی پرۆژەی لەم شێوەیە بەکوالێتی باشەوە بۆ سەرجەم چین و توێژەکان دروستدەکرێت بەپێشەکی کەم و قیستی درێژخایەن.
لای خۆشیەوە سەرۆکی حکومەت نێژیرڤان بارزانی ڕایگەیاند ئەم ئەزمونە بۆ یەکەمجارە دەکرێت وە ئەم ئەزمونە ئەبێت پێش بخەین.
ڕاشی گەیاند وەک حکومەت بڕیارمانداوە هەموو پرۆژەکان بخرێتە خزمەتی کەم دەرامەتانەوە پرۆژەکانی نیشتەجێبون نابێت بەتانیا ببنە قازانجکردنی وەبەرهێنەر.