بۆرسەی کوردستان بە جیھانی دەکرێت

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند, بەڕێنمایی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان, کار بۆ بە جیھانیکردنی بۆرسەی دراوی ھەرێمی کوردستان دەکرێت. 
دارا جەلیل خەیات بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاندوە: لە ماوەی دوو ڕۆژدا لە شاری ھەولێر کۆنگرەیەکی بەرفراوان بەڕێوەچووە و ئەمڕۆش کۆتایی بە کارەکانی دێت کە لەسەر فەرمانی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان دەستی بەکارەکانی کردبوو.
خەیات روونیکردەوە: لەو کۆنگرەیەی تایبەت بە بۆرسەی کوردستان دوو گەورە کۆمپانیای بیانی و ئەمریکی بەشدارییان تێداکرد کە لە ھەوڵی بە جیھانیکردنی بۆرسەی ھەرێمی کوردستان دان و لەو کۆنگرەیەدا ئاماژە بۆی ڕێوشوێنی پێویست کرا و لە ئایندەیەکی نزیکدا پێشنیارەکان دەچنە بواری کردارییەوە.
 ٢٥ی ئایار/ مایۆ، کۆنگرەی بەرفراوانکردنی بۆرسەی کوردستان دەستی بەکارەکانی کرد و تیایدا وێڕای ئامادەبوونی لایەنەپەیوەندیدارەکانی ناو ھەرێمی کوردستان سندوقی دراوی عیراقی و سندوقی پەڕاوی دیناری عیراقیش بەشدارییان تێداکرد.