سوریا.. داھاتی نەوت و گەشتوگوزارو وەبەرھێنانی بیانی دەگاتە سفر

وەزیری ئابووریی و بازرگانی سوری محەمەد زافر محبک رایگەیاند: داھاتی دارایی وڵاتەکەی لە گەشتوگوزارو نەوت سفرە، بەڵام متمانەی حکومەتەکەی دەربڕی بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ھاووڵاتیان لە خواردن و تەندروستی و فێرکردن.
ناوبراو لە لێدوانێک دا بەئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرزی راگەیاند: ھەناردەکردنی نەوتمان سفرە، بەپێچەوانەوە ئێستا نەوت ھاوردە دەکەین، ھەروەھا داھاتی گەشتوگوزاریش سفرە، ھاورەکردنی پارەی ھاووڵاتیانی سوری بۆ ناوەوە نەماوە، وەبەرھێنانی بیانیش کۆتایی پێھاتووە.
ناوبراو رونیشیکردەوە، کە ئابووری وڵاتەکەی لەسەر ھاوردەو ناردنی خواردن و دەرمان و پێداویستییە سەرەکییەکان دەڕوات بەڕێوە.