هارودەکردنی ئۆتۆمبێل له مەرزی باشماخەوه دەستی پێکردەوە

پاش ئەوەی بۆ ماوەیەک هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل وەستێندرابوو، لە مەرزی باشماخەوە یەکەم کاروانی ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێمی کوردستان کرایەوە. 
 
پێشتر حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند رێنمایی و بڕیارێکی بۆ هێنانی ئۆتۆمبێل بۆ هەرێمی کوردستان کرد کە سەرەکیترینیان پشکنینی جۆری بوو.
 
 خاوەنی یەکێک لە پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل “مەحمود ئاڵەت” بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند: “کوالێتی کۆنتڕۆڵ شتێکی باشە و پێمان وایە گەرەنتیەکە بۆ ئەوەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی دێتە هەرێمەوە، بێ‌کێشە بن.”
 
ئەو کاروانە ئۆتۆمبێلەی هاوردەکرا بۆ سلێمانی پشکنینی جۆریی بۆ کرابوو و دوای دەرچوونیشی گەیشتە دەست خاوەن پێشانگاکە.