مانگی رابردوو عێراق 75 ملیۆن بەرمیل نەوتی رەوانەی دەرەوەی وڵات كردووە

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرای كردووە كە رێژەی هەناردەكردنی نەوت بۆ مانگی ئازاری رابردوو بە شێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە و گەیشتووەتە 75 ملیۆن بەرمیل. 
 
 بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی دەنگوباسی رۆیتەرز، حكومەتی عێراق ئاشكرای كردووە كە هەر لە مانگی ئازاری رابردوودا عێراق توانیوویەتی نزیكەی 75 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە بكات و بەمەش داهاتی هەناردەكردنی نەوت بۆ مانگی رابردوودا گەیشتووەتە 7.77 ملیۆن دۆلار.
 
عاسم جیهاد وتەبێژ بەناوی وەزارەتی نەوتی عێراق وتی: “ئەو شوێنانەی كە مانگی رابردوو نەوتی پێدا رۆیشتووەتە دەرەوەی وڵات بریتین لە ئوردون و توركیا”.
 
لەدرێژەی راپۆرتەكەدا هاتووە كە نرخی یەك بەرمیل نەوتیش بە بڕی 103 دۆلار فرۆشراوە و ئێستاش رۆژانە عێراق 2.5 ملیۆن بەرمیل نەوت دەنێرێتە دەرەوەی وڵات.