ڕیزبەندی باشترین هێڵە فڕۆكەوانییەكانی جیهان بڵاوكرایەوە


ئەمڕۆتۆڕی (ئەیرڵاینز رەیتینگ)ی فڕۆكەوانی جیهانی ڕیزبەندی باشترین هێڵەكانی فڕۆكەوانی جیهانی بڵاوكردەوە، تیایدا هێڵی ئاسمانیی نیوزلەندی پلەی یەكەمی وەرگرتووە.

تۆڕەكە 12 پێوەری دەستنیشان كردووە بۆ هەڵسانگاندنی هێڵەكانی فڕۆكەوانی، هەندێك لەو پێوەرانە بریتیین لە ئاسایشی گەشتیاران، ڕای گەشتیاران، پێشكەشكردنی ئۆفەرەكان.

ڕیزبەندیی باشترین هێڵەكانیش بەم شێوەیەیە:
هێڵی فڕۆكەوانیی نیوزلەندی 
هێڵی فڕۆكەوانیی سەنگافوری 
هێڵی فڕۆكەوانیی نیپۆنی ژاپۆنی 
هێڵی فڕۆكەوانیی كاتاس 
هێڵی فڕۆكەوانیی باسیفیك
هێڵی فڕۆكەوانیی ئیماراتی 
هێڵی فڕۆكەوانیی فیرجن ئەتلانتیك 
هێڵی فڕۆكەوانیی ئیفا ئەیر
هێڵی فڕۆكەوانیی قەتەری 
هێڵی فڕۆكەوانیی فیرجنی ئوسترالی