گرێبه‌ستێك به‌بڕی ١ ملیۆن یۆرۆ لە یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی کشتوکاڵ واژوو كرا


لە یەکەمین ڕۆژی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی کشتوکاڵ و پیشەسازی خۆراک گرێبه‌ستێك به‌بڕی  ١ ملیۆن یۆرۆ واژوو كرا.

لە یەکەمین ڕۆژی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی کشتوکاڵ و پیشەسازی خۆراک یەکەمین گرێبەستی بازرگانی لە نێوان کۆمپانیایەکی ئەڵمانی(specht) و کۆمپانیای مەردۆخی لە سلێمانی واژۆکرا .

جێی ئاماژەیە ئەم گرێبەستە تایبەتە بە کڕینی ھێڵێکی کێڵگەی پەلەوەری بۆ سێ ھۆڵی گەورە کە توانای بەرھەمھێنانی ١٨٣٦٠٠ مریشکی ھێلکەکەری لە ساڵێکدا ھەیە و ٤٠٠٠ تۆن ھێلکە بەرھەم دەھێنێت کە دەکاتە ٦٠ ملیۆن ھێلکە لە یەک ساڵدا.

یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کشتوکاڵ و پیشەسازی خۆراک بە دروشمی ژیانەوە خەڵک و خاک بەئامادەبونی پارێزگاری سلێمانی و سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و کونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕاوێژکاری ئابوری کونسوڵیەتی کەنەدی و بەڕێوەبەرانی کشتوکاڵ و وەبەرھێنان و چەند فەرمانگەیەکی دیکەی حکومی و بە بەشداری زیاتر لە ١٠٠ کۆمپانیا کرایەوە.