بەبەشداری زیاتر لە ١٨٠ ناوەند پێشانگای کتێب لەسلێمانی دەکرێتەوە

لەژێر چاودێری سەرۆک کۆماری عێراق کۆمپانیای ئەتڵس ئەسیڵ بەھاوکاری ژووری بازرگانی سلێمانی یەکەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب دەکاتەوە

پێشانگاکە لە یادی ڕۆژی دامەزراندنی سلێمانی ١١/١٤ بۆ ١١/٢٣ لەبینای پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی دەبێت لەتاسڵوجە، بەبەشداری زیاتر لە ١٨٠ ناوەند و بڵاوکراوەی نیشتمانی و بیانی و عەرەبی بەڕێوەدەچێت.

لە ووڵاتانی تونس و جەزائیر و سعودیا و ئیمارات و سۆدان و ئوردن و عێراق و ئێران و تورکیا، وە کتێبخانە گشتیەکانی کوردستان بەشدارن.

پێشانگاکە بۆ ماوەی دەڕۆژ بەردەوم دەبێت لەکاتژمێر ١٠ بەیانی ھەتا ٧ شەو کراوە دەبێت.