دارایی دوو بریار لە بارەی دەروازە سنوورییەکانی کوردستان دەدات

حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوو بڕیار لەبارەی دەروازە سنوورییەکان دەردەکات.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوو بڕیار لەبارەی دەروازە سنوورییەکانەوە دەدات.

محەمەد ئێلخانی، بریاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان  راگەیاند، لێژنەکەیان لەگەڵ ژمارەیەک بەرێوەبەری گشتی لە وەزارەتی دارایی کۆ بووەتەوە بۆ بەدواداچوون بۆ کێشەکانی دەروازە سنوورییەکان.

محەمەد ئێلخانی هەروەها رایگەیاند، بەرێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی دارایی پێی راگەیاندوون، کە وەزارەتەکەی دوو بڕیاری داوە، کە بریتینلە؛

– رۆژی 20-11-2019 پسوولەدان لە سەرجەم دەروازەکانی ھەرێمی کوردستان دەبێتە ئەلیکترۆنی.

–  رۆژی 1-12-2019 پشکنین لە سەرجەم دەروازەکان رێک دەخرێتەوە.